ئیتاڵیا

فیلیپی مێلۆیش هاتە پاڵ بالۆتێلی و هێرشی هەڵگەڕاوەی کردە سەر کیلینی

یاریگا- فیلیپی مێلۆی بەڕازیلییش زۆری پێ نەچوو بۆ وەڵامدانەوەی جیۆرجیۆ کیلینی لە پای قسەکانی ئەم بەرگریکارە دژی هەریەکە لە مێلۆ و بالۆتێلی کردبووی.

لە وەڵامی ئەو قسانەی کیلینیدا، مێلۆ هاتۆتە دەنگ و لە بارەی قسەکانی هاوتیمەکەی پێشووتری لە یوڤێنتوس بەم شێوە بۆ ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت وەڵام دەداتەوە: “پێش هەموو شتێک، وا خۆشترە بزانین کیلینی ئاماژە بە کام چیرۆک دەدات. کاتێک من لە تۆرین بووم، هەرگیز بێ ڕێزییم بە کەس نەکردووە، نە هاوتیمەکانم، نە ڕاهێنەر نە یوڤی بە گشتی. بەڵام لەم روانگەوە، من نە ڕێزم بۆ ئەو هەیە و نە بۆیشیم دەبێت. کیلینی گوایە دەڵێت بالۆتێلی شایەنی لێدان بووە و، ئینجا هەمیشەش بەهۆی منەوە خۆی تووشی سەرکێشی شەڕکردن کردۆتەوە؟ ئێ ئەو هەمیشە لە ترسدا شپرزە دەبوو. بەداخەوە، ئەوە زۆر ئاسانە کە بچیت لە کتێبێکدا بە خراپی باسی ئەوانیتر بکەیت. ڕەنگە ئەم بەرگریکارە هێشتا ئەقڵی لە من وەستابێت کاتێک لە یوڤێنتوسەوە رووم کردە گالەتەسەرای، لە چامپیۆنزلیگ وەدەرماننان. یان ڕەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت من توانیم لەگەڵ ئینتەر میلان هەموو شتێک بەدەست بهێنم و هەر هەواداریی ئینتەریشم. شتێکیتریشم بیرکەوتەوە: ئێمە (بەڕازیل) ساڵی 2013 لە جامی کیشوەرەکان 3-0 لە ئیتاڵیامان بردەوە و جامەکەمان برد. ڕەنگە بۆیە ئازار دەخوات چونکە تا ئێستا لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی نیشتیمانی هیچی نەبردۆتەوە. دەرەنجام، وتنی شتانێکی تایبەت، کارێکی ناپیشەگەرانەیە. ئەوە بێ ڕێزییە. بۆیە لێرەدا دەوەستم و هیچیتر ناڵێم. شتی تایبەت با هەر لە ژوورەکانی جلگۆڕین بمێنێتەوە.”

ئەم وەڵامەی مێلۆ هاوکاتە لەگەڵ وەڵامە توندەکەی ماریۆ بالۆتێلی، کاتێک کیلینی یەکەمیانی وەک “خراپترینی ناو خراپترینەکان” وەسف کرد و، دووەمیشیان بە پیشان نەدانی ڕێز لە تیم و هاوکاری نەکردنی هاوتیمەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button