ئیتاڵیا

“داهاتووی مێسی چوونی بۆ ئینتەر میلانە”

یاریگا- ئەگەرچی کاربەدەست و زۆرێک لە کەسایەتیە نزیکەکان لە یانەی بارسێلۆنا هەمیشە جەختیان لەوە کردۆتەوە کە مێسی تا کۆتایی کاروانی وەرزشیی هەر لە بارسا دەمێنێتەوە، بەڵام کەم نین ئەو بۆچوونە جیاوازانەشی پێیان وایە ئەو یاریزانە وێستگەیەکیتری کاروانی وەرزشی تاقی دەکاتەوە لەگەڵ یانەیەکیتر.

لە نوێترینی نێو بۆچوونە جیاوازەکان، قسەیەکی نوێیە لەلایەن خۆسێ مۆرایسی یاریدەدەری پێشووی خۆسێ مۆرینهۆیە لە ئینتەر میلان، کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گواستوویەتیەوە، ناوبراو دەڵێت: “چوونی مێسی بۆ ئینتەر ئەگەرە، ئەوەش بەهۆی بوونی خافێر زانێتی هاونیشتیمانیەوە لە نێرازۆری وەک بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە.”

گرێبەستی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا هاوینی 2021 بەسەردەچێت. بۆچوونیش هەیە کە ئەفسانە زیندووەکەی ئەرجەنتین لە دوای بارسا بگەڕێتەوە بۆ نیوڵس ئۆڵد بۆیزی، کە سەرەتای لاوێتی لەوێوە دەستی پێکرد.

وێنە: مۆرایس و مۆرینهۆ وەک یاریدەدەر و ڕاهێنەر لە ئینتەر

بابەتی زیاتر

Back to top button