ئه‌وروپائینگلتەرا

پرێمەرلیگ لەم بەروارە دەست پێ دەکرێتەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگلیز هەموو هەوڵێک دەدات بۆح ئەوەی یارییەکان ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراون جارێکی دیکە دەست پێ بکرێنەوە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی سەنی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان و ئەنجومەنی پرێمەرلیگ گەیشتونەتە ئەو رێکەوتنەی لە ئەگەری ئاسایی بونەوەی بارودۆخەکە، ئەوا هەشتی مانگی شەش جارێکە دیکە دەست پێ بکرێنەوە، هەروەها یانەکانیش دەتوانن ١٨ـی مانگی داهاتوو راهێنانەکانیان دەست پێ بکەنەوە، بەڵام پێویستە یاریزانەکان لە کاتی راهێنان کردن ماسک بەکار بێنن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەم رێکەوتەی کە دیاریکراوە یەکلاکەرەوە نیە، چونکە لەوانەیە دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە و ئەو کاتیش یارییەکان دەست پێ ناکرێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button