ئهڵمانیا
ئاماژەکانی دەستپێکردنەوەی بۆندسلیگا دەرکەوت
یاریگا- ئاماژەکانی دەستپێکردنەوەی بۆندسلیگا دەرکەوتن، ئەوەش دوای لێدوانی سەرۆکوەزیرانی باڤاری ئەڵمانیا.
سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەموو جیهانی گرتەوە، بووە هۆی پەکخستنی تەواوی جومگە سەرەکییەکانی وڵاتان و لە نێویشیاندا وەرزش، کە هەموو خولەکانی لە جیهاندا وەستاند.
لەم بارەیەوە مارکۆس سۆدێر، پێی وایە کە بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت تۆپی پێی ئەڵمانیا زۆر لەوە زیاتر دوا بکەوێت، گوتی: “ڕەنگە تا 9ی مانگی داهاتوو بگەڕێینەوە بۆ یاریگاکان.”
ڕای جۆراوجۆر هەیە لە بارەی چۆنیەتی بەردەوامبوونی خولە جیاوازەکان، ڕەنگە بۆندسلیگا یەک لە ئاڵۆزترینەکانبێت، بەوپێیەی ڕکابەری ئەم وەرزەی خولەکە زۆر چڕ بوو.