ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

بێکهام: ئەستەمە یاریزانێکی وەکو میسی دروست ببێتەوە

یاریگا
دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند باس لە تواناکانی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنا دەکات و پێیوایە هیچ یاریزاێکی وەکو ئەو دروست نابێتەوە.

ئەستێرەکەی پێشووی سێ شێرەکان بە ماڵپەری جیهانی گۆڵی گووت ” میسی لە پاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە 10 ساڵی رابردوو سەرجەم دەستکەوتە تاکە کەسیەکانیان بەدەست هێناوە و ئەو دوو یاریزانە ئەوەیان سەلماندووە باشترینی جیهانن، بۆیە ئەستەمە یاریزانی لەم شێوەیە دروست ببێتەوە و ئەوان توانیویانە هەموو کارێک بکەن جیاواز لە هەموو یاریزانێک.

بێکهام لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە جیاواز هەردوو یاریزان کرد و گووتیشی لیۆ و دۆن هەردووکیان خاوەنی بەهرەی جیاوازن بۆیە ناکرێت یەکێک لە ئەوی دیکە بە باشتر بزانین.

بابەتی زیاتر

Back to top button