ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگڵته‌راگرنگترین

ریال مەدرید رکابەری بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
ماوەیەکە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئاوبامێیانگ گۆڵکاری گابۆنی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دەست پێکردووە و بەم دواییە ریال مەدریدیش هاتووەتە ناو بازارەکە و دەیەوێت ئەو یاریزانە رازی بکات.

رۆژنامەی Le10Sport زانیاریی دەستکەوتووە کارگێری شاهانەکان پەیوەندیان بە یانە ینگلیزیەکە کردووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئەو یانەیە و چاوەڕێ وەڵامیانن بۆ یەکلایی کردنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە، ساڵانی رابردووش ئەو یانەیە چەندینجار هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانەداوە و خودی یاریزانەکەش رایگەیاندووە کە دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

ئاوبامێیانگ هاوینی ساڵی 2018 بەرامبەر 63 ملیۆن یۆرۆ لە بورووسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ئارسێناڵ کرد و گرێبەستەکەشی هاوینی 2021 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button