ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماریۆ بالۆتێلی وڵاتەکەی جێدێڵێت

یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری ئیتاڵی یانەی برێشیای وڵاتەکەی جێدێڵێت و چاوەڕێ دەکرێت بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی گالاتاسارای تورکیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی گازیتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە هۆی لاوازی ئاستەکەی ناچار کراوە کە یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی گالاتاسارای تورکی دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ یەکلایی بونەوەی وەرزی ئەمساڵ ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵت و پەیوەندی بە یانە تورکیەکەوە بکات.

بالۆتێلی وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی بەشداری 19 یاریکردووە و تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و یانەکەشی لە ناوچەی دابەزیندایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button