ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گۆتزە ئەڵمانیا جێدێڵێت و دەچێتە ئیتاڵیا

یاریگا
ماریۆ گۆتزە، هێرشبەری یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەی جێدێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی کۆریرۆ دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە هێرشبەرەکەی زەردەواڵەکانی کۆتایی ئەم گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و بەرپرسانی یانەکەشی ئامادەنین گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە، بۆیە ئەو یاریزانەش دوای جێهێشتنی یانەکەی بریاریداوە پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵیاوە بکات و بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەری کارەکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە قسەی کردووە.

گۆتزە ئەم وەرزە تەنها بەشداری سێزدە یاریی یانەکەی کردووە و سێ گۆڵێشی تۆمار کردووە وئامانجی ئەوەیە لە پێکهاتەی سەرەکی رۆما یاریی بکات بۆ ئەوەی بانگهێشتی مۆندیالی 2022 بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button