ئه‌مریکائه‌وروپا

” زۆربەی یاریزانەکان دەتوانن نزیکەی یەکساڵ بەبێ موچە ژیانیان بەسەر بەرن ”

پێویستە هاوکاری کەسانی کەم دەرامەت بکرێت

یاریگا-
کارلۆس تێڤێز، هێرشبەری ئارجینتینایی یانەی بوکاجۆنیۆرزی وڵاتەکەی داوا دەکات یاریزانە بەناوبانگەکان لەم دۆخە نالەبارە هاوکاری کەم دەرامەتەکان بکەن.

گۆلکارەکەی پێشووی تانگۆ بە ماڵپەری گۆڵی جیهانی گووت ” ئەو دۆخەی ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە کاریگەری زۆری لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە شەشی بەیانە لە ماڵەوە دەردەچن و حەوتی ئێوارە دەگەڕێنەوە لە پێناو بەدەست هێنانی خواردنی رۆژانە بۆ ماڵ و منداڵەکانیان، بۆیە نابێت یاریزانەکان لە کەمکردنەوەی موچەکانیان دڵگران بن، چونکە ئەوان شەش مانگ تاوەکو یەکساڵیش دەتوانن بە بێ وەرگرتنی موچەکانیان ژیانێکی ئاسایی بەسەر بەرن”.

تێڤێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد یانەکانیش هاوشێوەی یاریزانەکان پێویستە هاوکاری کەم دەرامەتەکان بکەن، بۆ ئەوەی لەم دۆخە رزگاریان بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button