ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

” لەگەڵ زۆر یانە گفتوگۆمان کردووە “

'' هیچ کامێکیشیان فەرمی نین ''

یاریگا-
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری لاوی ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپی و لەوانەش ریال مەدرید و بارسێلۆنا.

بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرەی نێرزۆری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی لابلاتا گووتی ” بێجگە لە یانە ئیسپانیەکە چەندین یانەی دیکە قسەیان لەگەڵ کردووین بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە، بەڵام هیچیان سەرۆکی یانەکان نینە و گفتوگۆکانیش فەرمی نین و پێویستە چاوەڕێ کۆتایی وەرز بین بزانین چی روو دەدات، لاوتارۆ تەنها بیر لە یانەکەی دەکاتەوە و هیچ کاتێکیش ئەم بابەتەی لەگەڵ من باس نەکردووە ”.

رۆژانی رابردوو چەند سەرچاوەیەکی ئیتاڵی بڵاوییان کردووە لەوانەیە بە هۆی ئەو قەیرانەی تووشی ئینتەر میلان بووە بە هۆی وەستانی خولەکان، هاوینی داهاتوو دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button