ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: وادەی دەست پێکردنەوەی بۆندزلیگا جارێکی دیکە دواخرا

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی جیهان، زۆربەی خوڵ و پاڵەوانتیەکان دواخران کە بۆندزلیگای ئەڵمانیاش یەکێک لەم خولانە بوو.

سەرەتا بەرپرسانی بۆندزلیگا هەوڵی ئەوەیاندا کە یارییەکا بەبێ هاندەر بکرێن، بەڵام تەشەسەندنی ڤایرۆسەکە دۆخەکەی ئاڵۆز کرد و یارییەکان بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو دواخران، ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆییدا ئەنجومەنی خولی ئەڵمانیا بریاریدا کە یارییەکان تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو دوابخەن و داواشیان لە یانەکان کردووە کە راهێنانەکانیان دەست پێ نەکەنەوە.

لە کۆنفڕانسەکەدا بریار لەسەر ئەوەش دراوە لە ئەگەری ئاسایی نەبونەوەی دۆخەکە، ئەوا لەوانەیە جارێکی دیکە دەست پێکردنەوەی خولەکە دوابخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button