ئه‌مریکا

رۆنالدینهۆ جارێکی دیکە دەستگیر کرا

یاریگا
رۆنالدینهۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ جاری دووەم لە پاراگوای لەگەڵ براکەی دەستگیر کران.

رۆژنامەی Abc Colorـی پاراگوایی بڵاویکردەوە پاش ئەوەی ئەستێرەکەی پێشووی سامبا بە هۆی بەکارهێنانی پاسپۆرتی ساختە دەستگیر کرا، دوای 48 کاتژمێر لە ئازاد کردنی جارێکی دیکە بە بیانۆی سپی کردنەوەی پارە لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیان دەستگیر کرایەوە و بریارە دووبارە دادگایی بکرێتەوە.

رۆنالدینهۆ پێنج شەممەی رابردوو بە پاسپۆرتی ساختە گەشتی پاراگوای کرا، هەرچەندە ئەو یاریزانە بۆ چونە ئەم وڵاتە پێویستی بە پاسپۆرت نەبوو و دەتوانی بە بەڵگەیەکی یاسایی بچێتە وڵاتی دراوسێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button