ئه‌مریکا

لە هەر شوێنێک ڕۆناڵدینهۆ بینرا دەستگیری بکەن

یاریگا

پەرلەمانی بەڕازیل فەرمانی بە پۆلیسی وڵاتەکەی کرد، ڕۆناڵدینهۆ ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەستگیر بکەن و ڕادەستی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە مامەڵە گوماناوییەکانی دراوی کریپتۆ بکەن.

چالاکییە گومانلێکراوەکانی ساختەکاری لە بازرگانیکردن بە دراوی کریپتۆ لە بەرازیل وایکردووە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لیژنەیەکی سەربەخۆ بە ناوی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە مامەڵە گوماناوییەکانی کریپتۆ دابمەزرێنێت. ئەم لیژنەیە ئەمڕۆ بە فەرمانی سەیر و سەمەرە بۆ دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل بووەتە جێی مشتومڕ.

ئەم لیژنەیە پێشتر دووجار بانگهێشتی ڕۆناڵدینهۆی کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ئامادەنەبوو لە پەرلەمان ئامادەبێت، ئەم لیژنەیە ئێستا فەرمانی بە پۆلیسی فیدراڵی بەڕازیل کرد کە ڕۆناڵدینهۆ دەستگیربکەن.

ڕۆناڵدینهۆ، ساڵانێکی زۆر لە یانە گەورەکانی ئەوروپای وەک بارسێلۆنا، پاریس سان جێرمان و ئەیسی میلان یاری کردووە، لە بەرازیل تۆمەتبارە بەوەی بەشداری لەو چالاکییانەدا کردووە کە لە بواری دراوی کریپتۆدا ڕوویانداوە و گومانی ساختەکاری لێدەکرێت.

لە وەڵامی دووجار بانگهێشتکردنی، جادووگەری تۆپی پێی بەڕازیلی بە لیژنەی پەرلەمانی ڕاگەیاندووە، لەبەردەم پەرلەمان ئامادەنەبووە، چونکە نەیتوانیوە بلیتی فڕۆکە بۆ پایتەختی وڵاتەکە وەربگرێت. ئەندامانی لیژنەکە ئەم بیانوویەیان قبوڵ نەکرد و ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنییان بۆ پۆلیس دەرکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button