جیهانگرنگترین

رۆناڵدینیۆ مۆندیالی سەر شەقامەکان دەکاتەوە

یاریگا

ڕۆناڵدینهۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل، دەیەوێت خولێکی جیهانی تۆپی پێی سەر شەقامەکان بکاتەوە،

ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولە لەلایەن یاریزانەکەی پێشووی سامبا بۆ ئەوەیە ئەو دەرفەتە بداتە بەهرەمەندە پشتگوێخراوەکان وەک منداڵی خۆی بدرەوشێنەوە.

ئاژانسی AP بڵاویکردەوە خولی تۆپی پێی شەقامی جیهانی ڕۆناڵدینهۆ لە کۆتایی ساڵی 2023 دەست بە کارەکانی دەکات. لە سەرەتادابڕیارە قۆناغی هەڵبژاردن بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ بکرێت.

بەم شێوەیە ئارەزومەندان لە سەرانسەری جیهان ڤیدیۆی کارامەیی تەکنیکی خۆیان تۆماردەکەن، بە ئامانجی بەشداریکردن لە یەکێک لە تیمەکانی ئەم پێشبڕکێیە.

    بابەتی زیاتر

    Back to top button