ئه‌مریکا

رۆنالدینهۆ بۆ بەدەست هێنانی پاسپۆرتە ساختەکە پارەیەکی خەیاڵی خەرج کردووە

یاریگا
پاش ئەوەی رۆنالدینهۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە تۆمەتی بەکارهێنانی پاسپۆرتی ساختە لە سنورەکانی پاراگوای دەستگیر کرا، ئاشکرا بووە پارەیەکی خەیاڵی بۆ ئەو پاسپۆرتانە خەرجکردووە.

رۆژنامەی گلۆبۆ سپۆرتی بەڕازیلی زانیاری دەستکەوتووە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر بەدەست هینانی پاسپۆرتە ساختەکان بۆ خۆی و براکەی 12 هەزار دۆلاری خەرج کردووە و ئەو پاسپۆرتانەش لەلایەن خانمێکەوە دەستیان کەوتووە و خودی خانمەکەش دەستگیر کراوە، هەربۆیە پۆلیسی پاراگوای دەیەوێت تەواوی ئەو باندە دەستگیر بکات کە پەیوەندیان بە کەیسەوە هەیە.

رۆنالدینهۆ بە هۆی ئەوەی لە ساڵی 2015 پاسپۆرتەکەی لەلایەن دادگایەکی وڵاتەکەی دەستی بەسەردا گیراوە، بریاریدا سوود لە پاسپۆرتی ساختە ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button