ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

لیڤەرپوول گورزێکی گەورەی بەرکەوت

یاریگا
ئالیسۆن بێکەر، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەڕا بە هۆی پێکان ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەی ئینگلیزیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی گەڕی داهاتووی پرێمەرلیگ بەرامبەر بۆرنمۆس گووتی ” گۆڵپارێزەکەمان پێش یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی تووشی پێکان بوو، سەرەتا پێشبینیمان دەکرد پێکانەکەی سوک بێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوت پێکانەکەی قورسە، بۆیە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی داهاتوو بکات و چاوەڕێ دەکەین دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان چاک ببێتەوە “.

بەم شێوەیە بێکەر بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە پرێمەلیگ و چاومپیۆنزلیگ ناکات و لە شوێنی ئەو ئادریان پارێزگاری لە گۆڵی رێدز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button