چەند ئامار و ژمارەیەك پێش كلاسیكۆ
یاریگا: بارسێلۆنای پێشەنگ ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدریدی دووەم دەبێتەوە لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەدا.
گرنگترین ئامارەكانی پێش یاریەكە:
– لە خولی ئیسپانی هەردوو یانە لە بردنەوە یەكسانن 72 بردنەوە و 35 یەكسان.
– لە كۆتا چوار یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بارسێلۆنا تەنها یەك یاری براوە بووە.
– لە كۆتا حەوت یاری خۆی دژی بارسا ڕیاڵ مەدرید نەیتوانیوە هیچ یاریەك بباتەوە ( 4 شكست و 3 یەكسان بوون).
– لە كۆتا چوار كلاسیكۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بارسێلۆنا لە سەرجەمیان براوە بووە.
– بارسێلۆنا تا ئێستا لە خولی ئیسپانی 6151 گۆڵی تۆمار كردووە لە ڕیاڵ مەدرید زیاتر كە 6150 گۆڵی تۆمار كردووە.
– كەریم بنزیمە هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید 9 گۆڵی تۆمار كردووە لە 39 كلاسیكۆ، كۆتا گۆڵ لە مانگی 8ی 2017 بوو دوای ئەوە حەوت یاری ئەنجامداوە و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە.
– لیۆنێل میسی تا ئێستا 42 كلاسیكۆی ئەنجامداوە ، بەبەشداریكردنی لە یاریەكەی ئەمشەو دەبێتە یەكەم یاریزانی بارسێلۆنا زۆرترین كلاسیكۆی ئەنجامدابێت.
– زەینەدین زەیدان لە كۆی 8 یاری وەك ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید تەنها دوو یاری شكستی هێناوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان سێ یەكسان بوون و سێ بردنەوە ، بەڵام هەردوو شكستەكە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە.
– كیكی سیتین لە هەشت یاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تەنها دوو یاری براوە بووە هەردووكیان زەیدان ڕاهێنەر بووە.
– لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی كلاسیكۆیە بە تۆماركردنی 26 گۆڵ، هەروەها خاوەنی زۆرترین ئەسیستە بە 14 ئەسیست.
– یەكەم كلاسیكۆی لە ساڵی 1902 ئەنجامدرا و بارسێلۆنا 3-1 یاریەكەی بردەوە.
– خێراترین گۆڵی كلاسیكۆ لە لایەن كەریم بنزیمەوە تۆمار كرا لە چركەی 21 .
– مانوێل سانچێز وسێرجیۆ ڕامۆس زۆرترین جار بەشداری كلاسیكۆیان كردووە بە 43 یاری.
– یاریزانەكانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید خاوەنی 23 تۆپی ئاڵتوونین.