ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول دووەمین گرێبەستی لەم هاوینە یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دووەمین گرێبەتسی لەم هاوینە یەکلایی کردەوە و میلۆس کێرکێز بەرگریکاری بۆرنمس دەباتە ریزەکانی.

نیکۆلۆ شیرا ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول لەگەڵ میلۆس کێرکێز گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەو بەرگریکارە چەپە دەباتە ریزەکانی و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس واژۆ دەکات، کە ئەو بەرگریکارە لەپێناوی لیڤەرپوول سێ ئۆفەری دیکەی رەتکردەوە.

کێرکێز (21 ساڵان) هاوینی 2023 لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بۆرنمسەوە کرد و ئەو بەرگریکارە هەنگارییە خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە بە درێیس هەڵبژاردەی هەنگاریا و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای بەرگریکارەکە 45 ملیۆن یۆرۆ.

دوای گواستنەوەی جێرێمی فریمپۆنگ لە بایەر لیڤەرکوزنەوە، میلۆس کێرکێز دەبێتە دووەم گرێبەستی لیڤەرپوول لەم هاوینە، چاوەڕێ دەکرێت فلۆریان ڤیرتز ببێتە سێیەمین گرێبەستی یانەکەی مێرسیساید.

بابەتی زیاتر

Back to top button