لەبەر خۆشەویستەکەی؛ خەریکە ئێندریک دەبێتە پاشای ئینستاگرام
هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی ریال مەدرید ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە

یاریگا –
ئێندریک، هێرشبەرە لاوە بەڕازیلیەکەی ریال مەدرید، سەرەڕای پێشکەشنەکردنی ئاستی بەرچاو لە یاریگادا، بەردەوامە لە گەشەکردنی بەرچاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی.
هێرشبەرە تەمەن 18 ساڵەکە فۆلۆوەرسەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گەیشتە 15 ملیۆن، و پێش ئەستێرەکانی باسکێتبۆڵ وەک کیڤن دورانت و جەیمس هاردن کەوتەوە و ئینگەیجمەنتی باشتری لەم ئەستێرانە هەیە. تەنانەت ژمارەی فۆلۆوەرسەکانی لە زۆرێک لە ئەستێرەکانی ریال مەدرید وەک کاماڤینگا، میلیتاو، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، براهیم دیاز زیاترە.
بە تێکڕا 555 هەزار لایک بۆ هەر پۆستێک، هەندێک لە پۆستەکانی زیاتر لە 36 ملیۆن بینەری و 3 ملیۆن لایکی بەدەستهێناوە. هەروەها هەڵمەتەکانی ریکلامی سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە؛ ریکلامەکانی لەگەڵ براندەکانی وەک نیۆسالدینا 50 ملیۆن و نیو باڵانس 55 ملیۆن بینەری هەبووە و ئەمەش دەتوانێت رێکلامی بازرگانی زیاتری بۆ بهێنێت و لەلایەن بڕاندەکانەوە وەکوو بژاردەیەکی سەرەکی سەیر بکرێت. نرخی پۆستێک لە ئینستاگرامی ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە نێوان 10 هەزار بۆ 100 هەزار دۆلار دیاری کراوە.
View this post on Instagram
بەناوبانگ بوونی ئیندرێک بە شێوەیەکی بەرچاو دەگەڕێتەوە بۆ گۆڵەکانی بۆ بەرازیل بەرامبەر ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە مانگی ئازاری 2024، تەنیا لەو مانگەدا نزیکەی ملیۆنێک فۆڵۆوەرسی نوێی بەدەستهێنا. ئەم گەشەکردنە وایکرد لەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم وەرزشوان بێت کە زۆرترین جار سێرچ بۆ ناوی بکرێت.
ئێندریک لە دەرەوەی لاکیشەی سەوز، لە سۆشیال میدیادا ئەستێرەیەکی جیهانییە.