ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک تەرخان دەکات

دەمێکە چاوی لە یاریزانەکەیە و دەیکاتە شوێنگرەوەی دیاز

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول خەریکە لەپڕ گفتوگۆی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەستپێدەکات.

لیانە ئینگلیزییەکە خەریکی تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزنە، بەڵام پێدەچێت هاوینی تیمەکەی ئارنە سڵۆت گەرم بێت و یاریزانی زیاتر بگوازێتەوە.

گۆردن ئامانجێکی لەمێژینەی لیڤەرپوولە، رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە ئۆفەرێک بەبڕی 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئەستێرە 24 ساڵییەکە خەرجبکات، هەرچەندە بەمدواییە گرێبەستەکەی لە نیوکاسڵ نوێکردووەتەوە.

لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا لە مێرکاتۆی هاوینەدا تەنیا گرێبەستی لەگەڵ جێرێمی فریمپۆنگ، یاریزانی هۆڵەندی واژۆکردووە و لە گواستنەوەی ڤیرتز نزیکە. لەلایەکی دیکەوە دەنگۆی چوونە دەرەوەی داروین نونێز و لویس دیاز لە یانەکە زۆرە و لەوانەیە هەفتەی داهاتوو، جمووجۆڵی فەرمی بۆ گۆردن دەستپێبکات.

سڵۆت لە یەکەم وەرزیدا نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش، رکابەری لەسەر سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button