ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆکێرێش پەیامی نەخێری بۆ یانەیەکی گەورە ناردووە

گواستنەوەکە ئاڵۆزتر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت بەدەستهێنانی واژۆی ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئەستێرەی سپۆڕتینگ لیسبۆن تەواو ئاڵۆز بێت.

مانچێستەر یونایتد یەکەم یانە بوو جمووجۆڵی بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش دەستپێکرد، بەڵام دوای شکستهێنانی لە گەیشتن بە خولێکی ئەوروپی بۆ وەرزی داهاتوو، هیواکانی کەمبووەوە، بەڵام لە هەوڵەکانی بەردەوامبوو.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، یۆکێرێش بەفەرمی نوێنەرانی خۆی ئاگادارکردووەتەوە و نایەوێت پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان بکات.

ئەستێرە سویدییەکە زیاتر مەیلی بۆ ئارسیناڵ هەیە، چونکە پێگەی لە پێکهاتەی میکێل ئارتێتا واڵایە و بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتووش دەکات.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، ئارتێتا بە تواناکانی یۆکێرێش سەرسامە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە نێوان هەڵبژاردنی یۆکێرێش یاخود بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بەهای یۆکێرێش لە بازاڕەکانی گواستنەوەی ئەم هاوینە دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش نزیکە لە بەهای گواستنەوەی شێشکۆ.

سپۆڕتینگ دوو ساڵ بەر لە ئێستا یۆکێرێشی بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند لە کۆڤێنتری سیتی گواستەوە و پێشبینیدەکرێت لەم هاوینەدا قازانجێکی گەورەی لێبکات.

یاریزانی 27 ساڵان لە ساڵی 2021 لە برایتنەوە پەیوەندی بە کۆڤێنتری کرد و لەگەڵ یانەکە 40 گۆڵی لە 97 یاریدا کرد. بەڵام لە دوای گواستنەوەی بۆ پۆرتوگال، لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا 97 گۆڵی لە کۆی 102 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button