ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکەی راگەیاند

سێیەم گرێبەستی هاوینە..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی مانچێستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ تیجانی رێندێرس، یاریسازی ئەیسی میلان واژۆ کرد.

ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ تیجانی رێندێرس گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستیان بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ ئەستێرە هۆڵەندییەکە واژۆکردووە.

لەدوای گواستنەوەی رەیان شێرکی، هێرشبەری پێشووی لیۆن و رەیان ئایەت نوری، بەرگریکاری پێشووی وۆڵڤز، رێندێرس سێیەم یاریزانە لەم هاوینە پەیوەندی بە سیتیزنس دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، مانچێستەر سیتی 46.3 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی رێندێرس خەرجکردووە و بە پاداشتە داراییەکانەوە تێچووەکەی دەگاتە نزیکەی 60 ملیۆن پاوەند.

رێندێرس لە هاوینی 2023 بەبڕی 20.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئالکماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.

تیجانی رێندێرس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 104 یاریی بۆ ئەیسی میلان کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە و نازناوێکی جامی سوپری ئیتاڵیای لەگەڵ میلان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button