تەلەفۆنەکانی سپۆرتینگ لە زەنگلێدان ناوەستن؛ یانەیەکی گەورە رۆژانە بەردەوام پەیوەندییان پێوەدەکات

یاریگا –
یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی جەنجاڵترین رۆژەکانی خۆی بەڕێدەکات بەهۆی زۆریی و بەردەوامیی ئەو تەلەفۆنانەی لە یانە جیاوازەکانەوە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش بۆیان دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی مانچێستەر یونایتد رۆژانە بەبەردەوامی پەیوەندی بە سپۆرتینگەوە دەکەن بۆ ئەگەری رێککەوتن لەگەڵیاندا بۆ گواتسنەوەی هێرشبەرە سویدیەکە.
سووربوونی مان یونایتد بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یۆکێرێش هەروا لەخۆڕا نییە، ئەو جگە لە توانا سەرسوڕهێنەرەکەی لە هەژاندەنی تۆڕی گۆڵەکاندا، پێشتریش لەگەڵ روبن ئامۆریم کاریکردووە و ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە زۆر باش بە ئاستی ئاشنایە.
رۆمانۆ نووسیویەتی مان یو تاکە یانە نییە خواستی بپ گواستنەوەی ڤیکتۆر پیشاندابێت، لە ئیاڵیاوە یوڤێنتوس و لە سعوودیەشەوە هیلال هەمان خواستیان پیشانداوە. تەنانەت ئەوانیش لە 48 کاتژمێری رابردوودا تەلەفۆنیان بۆ سپۆرتینگ کردووە.
🚨 Manchester United keep calling on daily basis for Viktor Gyökeres, still on their list.
Juventus and Al Hilal have also called in the last 48h to be informed on situation after Arsenal contacts ongoing since May… but with Šeško advancing.
🎥 More: https://t.co/r4bUgF7fFw pic.twitter.com/nDVotL7v4t
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 9, 2025
ئەوە لەولاوە ئارسیناڵیش کە لەوەتەی مانگی ئایار/مایۆ لە هەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ رازیکردنی سپۆرتینگ، بەڵام دواجار کشایەوە و ئاڕاستەکەی گۆڕی بۆ بینیامین شێشکۆ لە لایپزیگ.