ئه‌وروپا

كاڤانی: لە ساتێكی نایابدا دەژیم لەگەل پاریس سان جێرمان

یاریگا: ئیدینسۆن كاڤانی ، هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی گۆڵی ژمارە200 بە درێسی پاریسەوە.

لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر بۆردۆ كاڤانی ووتی: شتێكی ئاساییە سوپاسی هاوڕێكانم بكەم، ئەوە ساتێكی نایابە بۆ من، بە تایبەت دوای ئەو ماوە سەختەی پێشوو.

هەروەها هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە ووتیشی: من لێرەم لە پێناو یانەكەم، خێزانەكەشم لێرەیە ، پاڵپشتمن خۆشەویستیم پێ دەبەخشن.

بەردەوام بوو ووتی: هیوادارم شتی جوان پێشكەش بكەم، دەمەوێت هەموو بەهرەكانم بگوازمەوە بۆ یاریزانە لاوەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button