یاریگا–
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا بەرامبەر سپال توانی بۆ یازدەمین یاری لەسەر یەک گۆڵ بکات.
کریس دوای تۆمار کردنی ئەو گۆڵەی توانی ریکۆردی گابریێل باتیستوتای ئارجێنتیینی و کوالیارێلای یتاڵی یەکسان بکاتەوە و بووە سێیەم یاریزانە لە مێژووی سێریائەی 11 یاری لەسەر یەک گۆڵ بکات و دوای یەکسانکردنەوەی ئەم ریکۆردە یاریزانە ئارجێنتیناییەکە لە تویتێکدا بە گاڵتەوە دەڵێت ” پیرۆزبایی لە رۆناڵدۆ دەکەم، بەڵام پێموایە بە پشوودان ئاسانترە ئەو ریکۆردە تۆمار بکەیت “.
مەبەستی باتیستوتا ئەوەیە کە ئەو پێشتر 11 یاری لەسەر یەک یاریکردووە و توانی لەو ژمارە یارییە گۆڵ بکات، بەڵام دۆن یارییەکەی رابردوو پشووی وەرگرت و یاری نەکرد.