مۆندیال

میسی ژمارەیەكی مێژووی باتیستوتای شكاند

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی مێژووی گابرێل باتیستوتای ئەستێرەی پێشووی هەلبژاردەی ئەرجەنتینی شكاند.

هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و كرواتیا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی تانگۆ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

گۆڵەكانی ئەرجەنتین لە لایەن لیۆنێل میسی گۆڵێك و جولیان ئەلڤارێز دوو گۆڵ تۆمار كران.

دوای تۆماركردنی ئەو گۆڵە میسی كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ تانگۆ لە جامی جیهانی بۆ 11 گۆڵ بەرزكردەوە و پێش باتیستوتا كەوت كە خاوەنی 10 گۆڵە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button