
یاریگا –
رۆبێرتۆ مارتینێز لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی پۆرتوگالـی بۆ یارییەکانی کۆتایی نەیشنزلیگ راگەیاند، ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەناو لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندایە.
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریی بەرامبەر ئەڵمانیا لە قۆناخی پێش کۆتایی نەیشنزلیگ راگەیاند، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی هەڵبژاردەکە ناوی لە لیستی 23 یاریزانەکەدایە.
Os 𝗖𝗢𝗡𝗩𝗢𝗖𝗔𝗗𝗢𝗦 para a Final Four da #NationsLeague! 📃✍️
🔗 𝗦𝗔𝗕𝗘 𝗠𝗔𝗜𝗦 👉 https://t.co/4jTFuCsPX7#FazHistória | @UEFAEURO pic.twitter.com/xCg5akEqj7
— Portugal (@selecaoportugal) May 20, 2025
سەرەتای مانگی داهاتوو پۆرتوگال رۆژی 4ـی یۆنیۆ لە قۆناخی پێش کۆتایی نەیشنزلیگ رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە و رۆژی 8ـی هەمان مانگ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی ئەگەر بگەنە یاریی کۆتایی یاریی دەکەن، یانیش هەر لەو رۆژەدا یاریی دیاریکردنی پلەی سێێەمی نەیشنزلیگ دەکەن.
پۆرتوگال لەم وەرزەی نەیشنزلیگ لەکۆی 6 یاری هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و 4 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە.