ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی هۆڵەندی لە بۆسەدایە

لۆس بلانکۆس بەبێ گواستنەوەی چەند بەرگریکارێک وەرزی نوێ دەستپێناکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە ساتێکی وەرچەرخاندا تێدەپەڕێت و ئەمجارە چاوی لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی چابی ئاڵۆنسۆ و بوونی بە شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی، خەریکە ناوی جیاواز لەسەر لیستی گواستنەوەکانی یانە مەدردییەکە دەردەکەون.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یۆرێل هاتۆ، بەرگریکاری لاوی ئەیاکس ئەمستردام، ئێستا لە ریال مەدرید بووەتە بابەت و خەریکن هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ لایەنی وەرزشی و دارایی یاریزانەکە دەکەن.

هاتۆ یەکێکە لە بەرگریکارە بە تواناکانی ئەیاکس ئەمستردام و چاوی چەندین یانەی لەسەرە، بەڵام ئەگەر ریال مەدرید گفتوگۆکان دەستپێبکات، ئەوا هاوکێشەکان دەگۆڕێت.

هاتۆ دەتوانێت وەکو بەرگریکاری باڵی چەپ و دڵی بەرگریکار یاریی بکات، ئەمەش پێویستییەکی هەنووکەیی ریال مەدریدە.

رێلێڤۆ نووسیویەتی؛

دەکرێ هاتۆ بە دەیڤد ئالابا بەراورد بکرێت، چونکە شێوازی یارییکردنی زۆر هاوشێوەی ئالابایە و چەندین خەسڵەتی یاریزانە نەمساییەکەی تێدا بەدیدەکرێت.

گرێبەستی هاتۆ لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و ئەمەش وایکردووە، ببێتە ئامانجێکی نوێی مەدرید.

ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک نەکردووە، بەڵکو سەرەتا چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی گشتییە و دواتر هەنگاوەکانی فەرمی دەستپێبکات.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی بۆ گواستنەوەی هاتۆ ئامادەیە، تەنانەت تیمی تایبەتی خۆی بۆ چاودێریکردنی یاریزانە ناردووەتە ئەمستردام.

بژاردەکانی دیکە کێن؟

ریال مەدرید خۆی یەکلاییکردووەتەوە و چاوی لە تۆکمەکردنی هێڵی بەرگرییە و چەندین ناو لە لیستی دڵخوازەکانن.

جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن پاڵێوراوێکی سەرەکییە و لەوانەیە لەگەڵ ئاڵۆنسۆ پەلکێشی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت، چونکە گرێبەستی تا لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، واتە چەند مانگێکی ماوە.

بژاردەیەکی دیکە دین هیوسن، بەرگریکاری بۆرنمسە. لە ماوەی رابردوودا زۆر باس لە گواستنەوەی هیوسن بۆ مەدرید دەکرێت. بۆرنمس داوای بڕی 60 ملیۆن دۆلار دەکات و پێشتر رۆژنامەی مارکا، وردەکاری نزیکبوونەوەی لە مەدرید ئاشکرا کردبوو.

هەریەکە لە ئیبراهیما کۆناتێ و ویلیام سالیبا، دوو بژاردەی دیکەی درێژخایەنی ریال مەدریدن، بەڵام بەهۆی بەرزی بەهاکانیانەوە، ریال مەدرید بە ئاسانی ناتوانێت بیانگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button