ئاسیائه‌ڵمانیائه‌مریکاگرنگترین

بەهۆی عێراق بەرگریکارێکی بایرن میونشن لە جامی جیهانی یانەکان بێبەشدەبێت

ئەمریکا ڤیزەی پێنادات!

Yariga App

یاریگا –

بەگوێڕەی بڕیارە نوێیەکانی ئیدارەی ترەمپ، مەترسی بەشداری کردنی کیم مین جای، بەرگریکاری بایرن میونشن لە جامی جیهانی یانەکان هەیە.

کەمتر لە 50 رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی جامی جیهانی یانەکان، بایرن میونشن وەک یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ پاڵەوانێتییەکە، بە روحیەتێکی بەرزەوە خۆی بۆ ئەم پاڵەوانەتییە ئامادە کردووە، چونکە پێشتر نازناوی بۆندسلیگای مسۆگەر کردووە، بەڵام رەنگە بۆ ئەم پاڵەوانەتییە لە توانای ئەستێرەیەکی بێبەش بێت.

کیم مین جای، بەرگریکاری کۆریای باشوور کە ئێستا لە بایرن میونشن یاریی دەکات، گەشتکردنی بۆ ئەمریکا بۆ پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەکان، کە لە 15ی حوزەیران تا 13ی تەمموز بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی ئاڵۆزییەکی مەترسیدار دەبێتەوە. کیم کە ئێستا بە دەست پێکانەوە دەناڵێنێت و بەهۆی هەوکردنی ریشاڵی پووزیەوە و ئازاری پێیەکانی، یارییەکانی کۆتایی وەرزی بۆندسلیگای لەدەست داوە و پشوو وەردەگرێت، بەلام چاوەڕوان دەکرێت لەد وای مانگێک تەواو لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە باڤارییەکان بەدەست پێکانی هیرۆکی ئیتۆ و رۆیشتنی ئێریک دایەر رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، ئەمەش وایکردووە کیم هەموو هەوڵک بدات تاوەکوو زووتر لە وادەی دیاریکراو دەست بە راهێنانەکان بکاتەوە و بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات.

بەڵام ئەگەری هەیە بەشداری کردنی کیم لەم پاڵەوانەتییە کێشەی بۆ دروست ببێت ئەویش بەهۆی سیاسەتە توندەکانی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆچبەران، کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە پێدانی ڤیزا بۆ چەند وڵاتێک رابگرێت، تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە عێراق لەناو وڵاتە راگیراوەکانە یاخود نا، بەڵام ئەگەر ناوی عێراقی تێدابێت ئەوە کێشە بۆ ئەستێرەکەی بایرنیش دروست دەبێت.

بە گوێڕەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئەڵمانی (TZ)، بەرگریکارە کۆرییەکە بەر لە بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەبێت گەشتی عێراق بکات تاوەکوو رووبەڕووی شێرەکانی رافیدەین ببنەوە، ئەم پرسە رەنگە لە وەرگرتنی ڤیزە بۆ چوونە ناو ئەمریکا رووبەڕووی کێشەی بکاتەوە.

ئەمەش نیگەرانییەکانی لە یانەکە دروستکردووە کە کیم وەک یاریزانێکی سەرەکی بایرن رەنگە رێگەی پێنەدرێت بچێتە ئەمەریکا بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان. ئەم نادڵنیاییە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نەبوونی هەڵوێستێکی روون و یەکسان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە سەبارەت بە رێساکانی چوونە ئەمریکا، بەتایبەتی بۆ وەرزشوانانی پیشەگەر، خراپتر بووە.

بایرن میونشن هیوادارە ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی ئاسان چارەسەر بکرێت، چونکە یانەکە ئامانجی زیادکردنی جامی جیهانی یانەکانە بۆ مۆزەخانەی باڤارییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button