مارکای نزیک لە ریال مەدرید؛ ستەم لە بارسێلۆنا کرا
"80 جار سەیرم کردەوە بەڵام پێناڵتی نەبوو"

یاریگا –
بەگوێرەی شیکارییەکانی شارەزایانی بواری ناوبژیوانی، لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان، ناوبژیوان زیاتر لە جارێک ستەمی لە بارسێلۆنا کردووە.
شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئینتەر میلان و بارسێلۆنا رووبەڕووبوونەوە ئینتەر 4-3 یارییەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
بەڵام شارەزایانی بواری ناوبژیوانی بڕوایان وایە سیمۆن مارچینیاکی پۆڵەندی کە ناوبژیوانی یارییەکە بوو هەڵەی زۆری کردووە و چەند جارێک ستەمی لە بارسێلۆنا کردووە.
پاڤێل فێرناندێز، شارەزای بواری ناوبژیوانی لە رادیۆی مارکای نزیک لە مەدرید لەوبڕوایەدایە لە گێمی یەکەم ناوبژیوان لێدانێکی سزای نادروستی بۆ لاوتارۆ مارتینێز هەژمارکردووە.
دوای ئەوەی زیاتر لە 80 جار سەیری حاڵەتەکەم کردەوە بەهیچ شێوەیەک نەمبینی پاو کوبارسی لە لاوتارۆ بدات، ڤار هەڵەی کرد و بەهیچ شێوەیەک لێدانی سزا نەبوو، هە لەو حاڵەتە ناوبژیوان بڕیارێکی دیکەی هەڵەی دا، مادام لێدانی سزای هەژمارکرد دەبوو کارتی زەرد بە کوبارسی بدات، بەڵام پێی نەدا.
💥 Penalti de Pau Cubarsí a Lautaro Martínez
🔎 Tras ver 80 repeticiones no veo un contacto directo del defensor con el atacante
📺 Incorrecta intervención de VAR
❌ No es penalti
🟨 Al pitarlo, Pau Cubarsí debió ver la amarilla, no la vio
⚽️ #InterBarça
🏆 #ChampionsLeague pic.twitter.com/hfhSbduvkK— Pável Fernández (@PavelFdez) May 6, 2025
هاوکات ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی ئارسیناڵیش هەمان بۆچوونی هەیە و بڕوای وایە لێدانە سزاکەی لاوتارۆ دروست نەبووە و ستەم لە بارسا کراوە.
بەڵام فێرناندێز لەبارەی حاڵەتەکەی لامین یامال بۆچوونی جیاوازە و دەڵێت بڕیاری ناوبژیوان دروست بووە.
یەکەم بەریەککەوتن لەدەرەوەی ناوچەی سزا بوو، بۆیە بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو و لێدانی سزا نەبوو بۆ لامین یامال.
💥 Penalti corregido sobre Lamine Yamal
🔎 Parece que el primer contacto es fuera del área, el VAR así lo determinó
🟨 Al sacar la falta fuera, Bastoni debió ver la amarilla
❌ No la vio, tercera que perdona el polaco
⚽️ #InterBarça
🏆 #ChampionsLeague pic.twitter.com/8JVtxJhsnD— Pável Fernández (@PavelFdez) May 6, 2025
بەڵام ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی پێشووی لالیگا و پێگەی بەناوبانگی Archivo VAR لەبارەی حاڵتەکەی یامال بۆچوونیان جیاوازە و بڕوایان وایە ناوبژیوان ستەمی لە یامال کردوو و دەبوو لێدانی سزا هەژمار بکات.
🖥️💥 Gravísimo error del VAR en la acción entre Mkhitaryan y Lamine Yamal.
👉🏻 Se producen dos contactos en la acción, uno fuera del área y un segundo sobre la línea.
❌ ES PENALTI.
▪️ Marciniak señaló correctamente el penalti pero Dennis Higler, en el VAR, cambió su decisión. pic.twitter.com/HWiyMrX3CJ
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) May 6, 2025
پاڤێل فێرناندێز شیکاری بۆ حاڵەتەکەی گۆڵی سێیەمی ئینتەر میلانیش کردووە، بڕوای وایە بڕیاری ناوبژیوان دروست بووە و جێرارد مارتین شایستەی فاوڵ نەبوو و گۆڵەکە یاساییە.
پێگای بەناوبانگی Archivo VARـیش شیکاری بۆ حاڵەتەکەی دەمفرێس و مارتین کردووە، هەمان بۆچوونی پاڤێڵی هەیە و بڕوای وایە بڕیاری ناوبژیوان دروست بووە و گۆڵی سێیەمی ئینتەر میلان یاساییە، چونکە مارتین لەکاتی هەوڵدان بۆ وەستاندنی دەمفرێس کەوتووە و یاریزانەکەی ئینتەر لە بەرگریکارەکەی بارسای نەداوە.
⁉️💥 ¿Hay falta sobre Gerard Martín en el gol de Acerbi?
✅ 𝗡𝗢.
👉🏻 Si bien es cierto que existe un contacto entre ambos, es insuficiente para provocar la caída del defensor.
▪️ El lateral cae derribado en su intento de golpear la pierna de Dumfries al continuar la acción. pic.twitter.com/9ujP2HxYYr
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) May 6, 2025
حاڵەتێکی دیکەی گوماناوی یارییەکە ئەوەبوو لەکۆتا خولەکی گێمی یەکەمی زیادکراو، نیکۆ بارێلا بەتەنیا لەگەڵ چێزنی مایەوە، بەڵام مارچینیاک لەو ساتە فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا.
فێرناندێز بڕوای وایە ناوبژیوان لەو بڕیارەش هەڵەبوو، نەدەبوو لەکاتێکی وا کە بارێلا بەتەنیا لەگەڵ گۆڵپارێز ماوەتەوە، فیکەی کۆتایی لێبدات.
💥 Marciniak pitó el final de la primera parte de la prórroga cuando Nicolo Barella encaraba solo a Wojciech Szczesny
❌ De hacerlo en la otra área estaríamos clamando al cielo
👎 Mal
⚽️ #InterBarca
🏆 #ChampionsLeague pic.twitter.com/uGEqYKBtaU— Pável Fernández (@PavelFdez) May 6, 2025