ئینگلتەرا

“ئاڕنۆڵد تایبەتمەندێتی ئەوەی تیایە ببێتە براوەی باڵۆن دۆر”

یاریگا- ئەفسانەیەکی پێشووتری هەڵبژاردەی بەڕازیل وەسفیێکی زۆری ترێنت ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵدی یاریزانی لیڤەرپووڵ دەکات و پێشی وایە تایبەتمەندێتی وەها لە ئاڕنۆڵددا هەیە کە باڵۆن دۆر بەدەست بهێنێت.

کافو، پاڵەوانی دوو جامی جیهانی، بۆ ڕۆژنامەی میرەری ئینگلیزی لە بارەی ئاڕنۆڵدەوە دەڵێت: “هیچ گومانێکم لەوەدا نییە ئاڕنۆڵد یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان. ئەو توانایەکی گەورەی هەیە و لێکچوونێکی زۆر دەبینم لە نێوان شێوازی یاری کردنی ئەو بەراورد بە سەردەمی یاری کردنی خۆم. بەو شێوازەی یاریکردنی، ڕەگی بەڕازیلیانەی هەیە. نابێت ئەو شێوازەی بگۆڕێت ئەگەرچی هەڵەش بکات. پێم وایە ئەوەی تێدایە بیکاتە براوەی باڵۆن دۆر. پێویستە ئەو مۆدیلە لە بیرکردنەوە بگۆڕین کە تەنها هێرشبەرەکان باڵۆن دۆر دەبەنەوە.”

یاریزانە ئینگلیزیە تەمەن 21 ساڵانەکە یەکێک بوو لە ڕەگەزە هەرە دیارەکانی وەرزی پار کاتێک لیڤەرپووڵ چامپیۆنزلیگی بردەوە، ئەم وەرزەش بە خۆی سەلماندۆتەوە و لە بردنەوەی خولی ئینگلیزی هەفتە لە دوای هەفتە زیاتر نزیک دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button