ئیتاڵیا

مانۆلاس دوای بردنەوەكەیان لە ئینتەر: پاڵێوراو نین بۆ یاری كۆتایی و یاری گەڕانەوە سەخت دەبێت

یاریگا: كۆستاس مانۆلاس، بەرگریكاری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی باس لە بردنەوەكەیان دەكات بەرامبەر ئینتەر میلان لە یاری چوونی نیوەی كۆتایی جامی ئیتاڵیا.

دوای یاریەكە بۆ تۆڕی ڕای سپۆرت مانۆلاس ووتی: یاریەكی نایابمان ئەنجامدا، دوای شكستەكەمان لە خولی ئیتاڵی بەرامبەر لیچی.

بەردەوام بوو ووتیشی: سەرمان بەرز ڕادەگرین ئێمە لە یەكەمی خولمان بردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕێژەی سەركەوتن 50 بە 50یە.

سەبارەت بە یاری گەڕانەوە بەرگریكارەكەی ناپۆلی ووتی: ئینتەر یانەیەكی نایابە، لە یاریگای خۆیان بەو پەڕی توانایانەوە دێنە یاریگا، بۆیە هیچ چانسێكمان نیە لە یاری گەڕانەوە جگە لە بردنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button