ئه‌وروپایاریگا

ناوی یاریگای ئەو یانانە بڵاو کرایەوە کە لە ئینستاگرام پڕ جەماوەرترینن

یاریگا- لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە ملیۆنان وێنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە بڵاو دەکرێتەوە و ناوی شوێنی وێنەکە یاخود وێنەگرتنەکەی ‘تاگ’ لە سەر دادەنرێت، زۆرێک لە وێنەکان وەرزشیین و لە دەوروبەری یاریگاکانی تۆپی پێ دەگیردرێن.

وێبسایتی تیکتگەم، بایەخی بەم بابەتە داوە و داتایەکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بەوەی ناوی کام یاریگا لە ئینستاگرام زۆرترین جار تاگ کراوە. ئاماری وێبسایتەکە دەریخستووە، یاریگای کامپ نوت تایبەت بە بارسێلۆنا، میلیۆنێک و هەشت سەد هەزار وێنەدا تاگ کراوە، ئەوەش وەک پڕ جەماوەرترین یاریگا، لە سەرووی لیستەکەدا هاتووە.

دوای کامپ نو، ماڵی هاوبەشی هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان، بە ملیۆنێک و سەد هەزار جار تاگ، لە پلەی دووەم دێت. ئانفیڵدییڤەرپووڵی پاڵەوانی ئەورووپا و جیهان، ملیۆنێک جار زیاتر تاگ کراوە و سێهەم پڕ جەماوەرترینە.

لە دوای ئەوانیش، سانتیاگۆ بێرنابیۆی ڕیاڵ مەدرید و، ئۆڵد ترافۆردی مانچستەر یونایتد دێن. ئەوەی یەکەمیان زیاتر لە نۆ سەد هەزار و، ئەوەی دواتریش بە کەمتر لەو ژمارە، پلەکانی چوارەم و پێنجەم تەواو دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button