
یاریگا –
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، پێشوازیی لە یاریزانان و راهێنەران و بەرپرسانی یانەی دهۆک کرد و دیارییەکی پێشکەش کردن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (17ـی ئەپرێل/نیسانی 2025) سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی یانەی دهۆک کرد، دەستخۆشی لە یاریزانان و راهێنەران و بەرپرسانی یانەی دهۆک کرد، کە لە یەکەم بەشداریکردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو نازناوەکەیان بەدەستهێنا.
سەرۆک بارزانی وەکو پاداشتێک بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، کاتژمێری دەستی بەدیاریی بەخشییە ئەندامانی شاندەکەی یانەی دهۆک، کە رۆژی سێشەممە لە یاریی کۆتایی 2-1 لە قادسیەی کوێتییان بردەوە و بوونە پاڵەوانی کەنداو.
دوای ئەوەی دهۆک لە یاریی کۆتایی لە قادسیەی کوێتی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دهۆک کرد و لە پەیامەکەیدا رایگەیاندبوو :’پیرۆزباهیەکا گەرم ل یانا وەرزشیا دهۆکێ دکەم بۆ ڤێ سەرکەفتنا مێژوویی بۆ ب دەستڤەئینانا قەهرەمانیا جاما کەنداڤێ، هەروەسا پیرۆزباهیێ ل خەلکێ دهۆکێ و هەمی خەلکێ کوردستانێ دکەم. ئەڤ سەرکەفتنە سەرکەفتنا هەمی کوردستانێ یە. دەستێ هەمی لایەکی خۆش و هەر سەرکەفتی بن’.
پێش یاریی چوونی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو کاتێک دهۆک بووە میوانی قادسیە، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ سەرۆکی یانە و راهێنەر و یاریزانانی دهۆک کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
پێشتر مەسعود مەڕال راهێنەر دهۆک کە خەڵکی شاری نسێبینی باکووری باکوری کوردستانە، بەڵێنی دابوو جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەدەست بهێنێت و پێشکەشی سەرۆک بارزانی بکات.