ئیسپانیا

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریگای بۆ چوار یاریی کۆتایی جامی شا دیاری کرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی ئەو یاریگایەی دەستنیشان کرد کە یاری کۆتایی ئەم وەرزەی جامی شای ئیسپانیای تێدا بە ڕێوە دەچێت.

یەکێتیەکە بڕیاری دا یاریگای کارتوخا، کە دەکەوێتە سیڤیای هەرێمی ئەندەلووسیا، بۆ فیناڵی ئەم وەرزە هەڵبژێرێت. ئەوە لە کاتێکدایە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش بۆ هەمان مەبەست خرا بووە ڕوو.

جگە لە یاری کۆتایی ئەم ساڵی جامی شا، کە لە 18ی مانگی چوار بە ڕێوە دەچێت، یاریگای کارتوخا مۆڵەتی ئەوەی پێ درا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە کە کۆتاییەکانیتری جامی شا بۆ ساڵەکانی 2021, 2022 و 2023 ڕێک بخات.

دەستنیشانکردنی ئەو یاریگایە، بەبێ ڕەخنە نەبوو، بەوپێیەی یاریگاکە تەنها بۆ تۆپی پێ دیزاین نەکراوە، بەڵکوو پاڵەوانێتیە جیاوازەکانیتری تێدا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button