ئاسیاعێراق

عێراقیەکان ئامادەن نین لە هۆنگ کۆنگ یاری بکەن

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراو داوا دەکات یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر هۆنگ کۆنگ لە وڵاتێکی دیکە بکرێت.

ماڵپەری تۆپی پێ شێرەکانی رافیدەین بڵاویکردووە هەڵبژاردەکەیان لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەنین لە هۆنگ کۆنگ یاری بکەن، چونکە ئەم ڤایرۆسە لەوێش بڵاوبووەتەوە مەترسی بۆ سەر تەندروستی یاریزانەکانیان درووست دەکات و بەم هۆیەوە داواکەیان پێشکەش بە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا کردووە و چاوەڕێ وەڵامەکەیانن.
ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەیەدا لە وڵاتی چین سەری هەڵداوە و گەیشتۆتە وڵاتە دراوسێیەکانیشی و بەم هۆیەوە چەندان کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەردوو هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ و عێراق لە بەردەوامی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بریارە 31ـی مانگی داهاتوو رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button