ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ هێنانی مباپی ئامادە كردووە

یاریگا: ئیدارەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە سەرۆكایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ هێنانی مباپی بۆ یانەكەی ئامادە كردووە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دڵنیای كردەوە كە یانە شاهانەكە بۆندێكی بە بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ ئامادە كردووە بۆ پەلكێشكردنی یاریزانە لاوەكە بۆ یانەكەی.

پێرێز دەیەوێت مباپی بۆ شوێنی بنزیمە بهێنێتە یانەكەی دوای ئەوەی لۆكا یۆڤیچ نەیتوانی لەگەڵ یانە شاهانەكە سەركەوتوو بێت.

لاوە فەڕەنسیەكە لە كۆی ئەنجامدانی 16 یاری توانیویەتی 14 گۆڵ تۆمار بكات لە خولی فەڕەنسی و هەروەها 5 گۆڵ لە چامپیۆنسلیگ و 2 گۆڵ لە جامی فەڕەنسا گۆڵێك لە
coupe de la ligue بە گشتی لەم وەرزەدا لە كۆی ئەنجامدانی 25 یاری توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 13 گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button