دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

هۆکاری بەهێز بۆ پەیوەندیکردنی هالاند بە ریال مەدرید دروستبووە

Yariga App

یاریگا –

دۆخێک لە مانچێستەر سیتی دەگوزەرێت کە رەنگە سوودمەندی یەکەم یانە ریال مەدرید بێت.

سیتی لە رێگەی پرێمەریلگەوە هیچ گەرەنتیەکی نییە بۆ دەستخستنی بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لە وەشانەکەی ئەم وەرزەش هەر لە قۆناخی پاشکۆ لەسەردەستی ریال مەدرید کرایەدەرەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی El Nacionalی ئیسپانی، لە باری سەرنەکەوتی بۆ ئەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە لە وەرزی داهاتوو، ئەوا پاڵنەرێکی بەهێز دەبەخشێتە ئێرلینگ هالاند بۆ پەیوەندیکردنی بە یانە ئیسپانییەکەوە.

بەو بارودۆخە، شاهانەکان ئاسانتر نێچیرە لەمێژینەکەیان دەستدەکەوێ کە ساڵانێکی زۆربوو راویان دەکرد پێش ئەوەی رووبکاتە سیتیزنس.

ئەو زانیارییە لەکاتێکدایە ناوەڕاستی مانگی یەنایەری ئەمساڵ هێرشبەرە نەرویجیەکە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ سیتی نوێکردەوە کە تاوەکوو ساڵی 2034 بەو یانەیەوە دەیبەستێتەوە.

نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە هالاند مەجێکی بۆ مان سیتی داناوە هەرکەی بیەوێ دەتوانێ بڕیاری جێهێشتنی یانە ئینگلیزیەکە بدات.

هالاند لەپێناو ریال مەدرید مەرجێک بۆ مان سیتی دادەنێت

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button