ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هالاند لەپێناو ریال مەدرید مەرجێک بۆ مان سیتی دادەنێت

خەونەکە کۆتایی نەهاتووە

یاریگا –

دەرگای هالاند بەرووی ریال مەدرید کراوەیە و خەونەکەی بە زیندوویی دەهێڵێتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، خەونە گەورەکەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی کۆتایی نەهاتووە و دەیەوێت لەداهاتوودا درێسی ریال مەدرید بپۆشێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوێکی دیکە دەنێت.

گرێبەستەکەی هالاند لە هاوینی 2027 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت، بەڵام بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکەی دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو سیتیزن جێبهێڵێت، نرخی یاریزانەکە بۆ یانەکانی پرێمەرلیگ 250 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بۆ یانەکانی دەرەوەی ئینگڵتەڕا کەمترە و ساڵ دوای ساڵیش نرخەکە کەمتر دەکرێتەوە.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی هێرشبەرە نەرویجییەکە نوێبکاتەوە، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، هالاند دەیەوێت پارێزگاری لەو مەرجەی گرێبەستەکەی بکات، تا لە داهاتوو بتوانێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هالاند و خانەوادەکەی بە بیستنی هەواڵی پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە ریال مەدرید تووشی شۆک بوون، دەپرسن ئاخۆ ریال مەدرید دەتوانێت لە یەک کاتدا مووچەی ئێمباپێ هالانیش بەیەکەوە دابین بکات یاخود نا.

لەلایەکی دیکە گۆڵکارەکەی سیتیزن داهاتووی خۆی لە یانەکەی بە داهاتووی پێپ گواردیۆلا بەستووەتەوە، کە گرێبەستی راهێنەرە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت، نازاندرێت دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات.

هالاند و ئێمباپێ

لەلایەکی دیکە یانەکە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی یاساکانی یاری خاوێن، ئەگەری هەیە رووبەڕووی سزای توند ببێتەوە، ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر بڕیاری نوێی ئێرلینگ دەبێت.

ئاس ئاماژەی بەوەش کردووە، ریال مەدریدیش هێشتا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی مان سیتی نەبووە، هێشتا دەرگای مەدریدیش بەڕووی هالاند کراوەیە.

هالاند لە هاوینی 2022 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد، مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆیە و مافی %100 وێنەکانیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button