کوردستان

راهێنەری برایەتی چارەنووسی خۆی لەگەڵ تیپەکە یەکلاکردەوە

یونس سلێمان: سێ مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستە گەورەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر زاخۆ، راهێنەری برایەتی چارەنووسی خۆی لەگەڵ تیپەکە یەکلاکردەوە.

یونس سلێمان راهێنەری برایەتی دوای شکستیان بەرامبەر زاخۆ لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان، کەمێک پێش ئێستا بریاری وازهێنانی خۆی لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە راگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە یونس بە دڵتەنگیەوە گوتی سێ مانگە هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتووە و ئیتر ناتوانین لەوە زیاتر بەرگە بگرین، چەند یاریزانێکیشمان ئەمڕۆ بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانەوە ئامادە نەبوون یاریی بکەن.

یونس سلێمان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و پێشووتر وەک یاریزان و راهێنەر لە کۆیە بووە، راهێنەرایەتی چەمچەماڵ و ئاکرێ و سۆران و نەورۆزیشی کردووە، لە کۆتایی وەرزی رابردوو بە گرێبەستێک ئەرکی راهێنەرایەتی برایەتی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button