عێراقکوردستان

زەوڕا لە یاریی لووتکەدا میوانداری هەولێر دەکات

50 ساڵ پێش ئێستا یەکەم یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زەوڕا لە یاریگای خۆی بەرامبەر هەولێر یاریی دەکات.

چوارشەممە ( 12ـی ئاداری 2025 ) لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 9:15ـی شەو لە گەڕی 24ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق زەوڕا و هەولێر رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، شێرکۆ کەریم و عەباس یاسین بۆ یارییەکە ئامادە نابن و سەفین مەنسوڕیش دوای چاکبوونەوەی لە پێکان بە تەواوی بۆ یارییەکە ئامادەیە.

لە مێژوودا زەوڕا و هەولێر 55 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زەوڕا 34 یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و هەولێریش 12 بردنەوەی هەیە و لە نۆ یارییشدا یەکسان بوونە، زەوڕا 101 گۆڵی تۆمار کردووە و هەولێریش 55 گۆڵی کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی زەوڕا بە ئەنجامی 5 _ 0 بوو لە 24 _ 4 _ 1994 لە خولی نایابی عێراق بوو کە لە یاریگای شەعب بەرێوەچوو، گەورەترین سەرکەوتنی هەولێریش 4 _ 0 بوو لە 25 _ 2 _ 2019 لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق بوو کە لە یاریگای فرانسۆهەریری کرا، یەکەم یاریی نێوانیان لە 6 _ 3 _ 1975 بوو لە یارییەکانی خولی پلەدووی عێراق کە هەولێر یارییەکەی 1 _ 0 بردەوە.

زەوڕا کێبڕکێی وەرگرتنی سەرووی ریزبەندی دەکات کە ئێستا بە 46 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت، هەولێریش 32 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 10ـەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button