ئه‌وروپاگرنگترین

یۆکێرێش بە هۆکارێک مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر یۆکێرێش یەکێک لە یانە خوازیارییەکانی رەتکردووەتەوە و ئەویش یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییە.

یۆکێرێش چەند وەرزێکە لە یانەی سپۆرتینگ درەوشانەوەی خۆی پیشانی گەورەکانی ئەوروپا دەدات بەتایبەت یانە ئینگلیزییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی، هێرشبەرە سویدیەکە یانەی مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی زانیوە کە هۆکاری رەتکردنەوەی ڤیکتۆر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو یاریزانە دەیەوێ لە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو یاریی بکات.

دۆخی مان یونایتد ئەم وەرزە لە پرێمەرلیگ ئێجگار خراپە و تاکە هیوای بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، تەنها ئەنجامەکانیەتی لە یۆرۆپالیگ کە ئێستا لە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکەن و یاریی چوونیان 1-1 لەگەڵ ریال سۆسیداد یەکسانبوونە.

دەنگۆ هەیە ئارسیناڵ بەهێزترین رکابەرە بۆ گواستنەوەی یاریزانە 26 ساڵانەکە بۆ بەهێزترکردنی ریزەکانی پێشەوەی.

ئامارەکانی ئەم وەرزەی یۆکێرێش سەرسوڕهێنەرە و لە 40 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 39 گۆڵ بکات لەگەڵ  9 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button