
یاریگا –
فاتح تەریم، راهێنەری شەبابی سعوودی دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر نەسڕ، چەندین لێدوانی سەرنجڕاکێشیدا.
نەسڕ و شەباب لە گەڕی 24ی خولی رۆشنی سعوودیە 2-2 یەکسانبوون، ئەمەش دوای دەرکردنی محەمەد ئال فتێل، بەرگریکاری نەسڕ بە کارتی سوور لە خوولەکی 52ی یارییەکەدا.
تەریم لە دوای یارییەکە دووپاتکردەوە، بەشێک لە یاریزانان بەهۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە نەخەوتوون
رووبەڕووی یانەیەکی بەهێزبووینەوە، نەسڕ چەندین یاریزانی بیانی و سعوودی زۆر نایابی هەیە و لەوانەش رۆناڵدۆ.
لەسەرەتای یارییەکەوە هێز و توانا و ویستی خۆمان بۆ بردنەوە پیشاندا. تەمەنی دوو یاریزانی باڵی چەپ و راستی بەرگریمان 19 سال بوو، بەر لە یارییەکە نەخەوتنم چونکە رووبەڕووی رۆناڵدۆ دەبوونەوە.
الديربي: نقطة لفارس وأخرى لليث(2-2)🤝🏻
📺 شاهد أهداف المباراة ⬇️#دوري_روشن_السعودي#النصر_الشباب | #SSC pic.twitter.com/7rUri2PU6P
— SSC (@ssc_sports) March 7, 2025
نەسڕ بەکۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت و جیاوازییەکەی لەگەڵ قادسیەی خاوەن پلەی سێیەم بۆ سێ خاڵ بەرزبووەوە، کەچی شەباب لە پلەی شەشەم بەکۆکردنەوەی 40 خاڵ دێت.