ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی لەگەڵ گۆڵپارێزێک گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

هەوڵەکانی مانچێستەر سیتی بۆ نوێکردنەوەی ریزەکانی درێژەی هەیە و ئەم جارە لەگەڵ گۆڵپارێزێک گەیشتە رێککەوتن.

لە گواستنەوەکانی زستانەدا سیتیزنس چەند گرێەستێکی گرنگی ئەنجام دا. لەوانە عومەر مەرمووش، عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڤیتۆر رێیس و نیکۆ گۆنزالێس. دەنگۆی بەهێز هەیە لەم هاوینەی دێت دەستبەرداری نیوەی زیاتری یاریزانەکانی بێت کە ئێدەرسن گۆڵپارێزیشی تێدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، سیتی لەگەڵ بێن ڤیکەری گۆڵپارێزی یانەی هیبێرنانی سکۆتلەندی گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی.
لە درێژەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسەدا ئەوەش هاتووە کە رێککەوتنەکە بە نزیکەیی یەکلابووەتەوە و ئامادەیە بۆ واژۆکردن. ئەوەش وەک هەوڵێک لەلایەن سیتیەوە بۆ بونیاتنانەوەی یانەکە بۆ داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button