
یاریگا –
تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای پێكانە دوور و درێژەكەی لە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان نزیكە.
شتیگن رۆژی 22ـی سێپتەمبەری ساڵی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکانێکی قورس بوو، نەشتەرگەریی بۆ کرا.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، لە ناو بارسێلۆنادا گەشبینن بە گەڕانەوەی تێر شتیگن و چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی نیساندا گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكە بگەڕێتەوە یاریگاكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەرەتادا پێشبینی دەكرا تاوەكو كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە، بەڵام ئێستا شتەكان گۆڕاون و چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی نیساندا بگەڕێتەوە یاریكردن، ئەگەر بارسێلۆنا بگاتە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەوا شتیگن ئامادە دەبێت.
لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، ئەگەر بارودۆخی بەو خێراییە بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەوا دەكرێت بەمزوانە بۆ یاریكردن ئامادە بێت، ئەگەر بارسێلۆنا بیەوێت پشتی پێببەستێت ئەوا دەبێت هەوڵەكانی بۆ تۆماركردنی ناوی لە چامپیۆنزلیگ دەستپێبكات.
تێر شتیگن لەم وەرزە تەنیا دوای شەش یاریی تووشی پێکان بوو، بارسێلۆنا لە دوای پێكانی گۆڵپارێزی سەرەكی گرێبەستی لەگەڵ ڤۆیچێخ چێزنی واژۆ كرد.