
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی لووتكەی هەفتەی 27ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:15 لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 27ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

هەفتەی رابردوو لیڤەرپوول بووە میوانی مانچێستەر سیتی و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە.
لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت بێ ركابەر و بە جیاوازی یازدە خاڵ لە پێش نزیكترین ركابەری دێت.
لیڤەرپوول لە كۆی 27 یاریی لە 19 یاریی براوە بووە 7 یارییش یەكسان بووە و یارییەك دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 64 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ كێبڕكێی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكات.
نیوكاسڵ لە 26 یاریی 13 یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و هەشت یاریش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی و جۆ گۆمێز بەرامبەر نیوكاسڵ یاریی دەكات.
لەبەرامبەردا نیوكاسڵ لە تواناكانی جەمال لاسێلس، بۆتمان و جۆیڵینتن بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
لێڤرامینتۆ، شار، بێرن، هاڵ
گویمارێش، تۆنالی، ویڵۆک
مێرفی، ئیزاک، گۆردن