ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید باشترین هێلی بەرگری هەیە

یاریگا
ئەم وەرزە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاست و ئەنجامی باشیان هەبووە بە جۆرێک شاهانەکان خاوەنی باشترین هێلی بەرگرین لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا.

ماڵپەری فەرمی مێرنگی بڵاویکردووە هێلی بەرگری یانەکەیان ئەم وەرزە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، لالیگا، پرێمەرلیگ، سێریائەی، بۆندزلیگا و لیگ وەن کەمترین گۆڵیان لێکراوە و لە کۆی 21 یاری تەنها 13 گۆڵیان لێکراوە.

پێشتریش ئەم یانەیە دووجار ئەم ریکۆردەی تۆمار کردووە، جاری یەکەم لە وەرزی 1964/65 و هەروەها لە وەرزی 1987/88 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button