یاریگا–
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەستەمە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە هێرشبەرەکەی مێرنگی لە رۆژانی رابردوو دوای نزیکەی مانگێک گەڕایەوە راهێنانەکان و چاوەڕێ دەکرا بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەبێت، بەڵام زیدانی راهێنەر نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بکات و بۆیە ئامادە نیە بۆ ئەو یارییە بەشداری پێ بکات.
راهێنەرەکەی شاهانەکان لە ترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی هازارد نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بکات و دەیەوێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ یاری پێ بکات.