ئەوروپائینگلتەرایاریگا

پریمەرلیگ و کاریگەرییە خەیاڵییەکەی لەسەر ئابووری بەریتانیا

یاریگانێت- ئەگەرچی خولە ناوخۆییەکانی وڵاتان زیاتر وەک کێبڕکێیەکی وەرزشیی تۆپی پێی دێنە ناسین، بەڵام ڕووە ئابوورییەکانیان ئەو لایەنەیە کە بایەخی تایبەتیان هەیە لە پێدانی باج و دۆزینەوەی هەلی کار.

تازەترین لێکۆڵینەوە لە بارەی کاریگەرییەکانی پریمەرلیگ لەسەر ئابووری بەریتانیا بڵاو کراوەتەوە لە وەرزی 2017/2016 کە تێیدا بە ژمارە باس لە باجی یانەکان و بەرهەمیی ناوخۆیی و دابینکردنی هەلی کار دەکات بە هۆی پریمەرلیگەوە.

وەک لە سایتی فەرمی خولەکەوەش ئاماژە کراوە، کۆی سەرجەم ئەو باجانەی تەنها لە 2017/2016 لە یانەکانەوە ڕۆشتووە بۆ حوکومەتی بەریتانیا بە 3.3billion پاوەند خەمڵێنراوە. واتا (3300 ملیۆن پاوەند)

بەدەر لەوەش، بە بڕی زیاتر لە 7 ملیار پاوەند بەشدار بوونە لە بڕ و بەهای بەرهەمیی ناوخۆیی وڵات.

لە ڕووی دابینکردنی هەلی کاریشەوە، خولەکە بۆشاییەکی گەورەی پڕکردۆتەوە و وەک ئاماژەی پێ دراوە لە ماوەی ساڵێکدا توانیویەتی هەل بڕەخسێنێت بۆ 100 هەزار پیشەی جیاواز.

لە ڕووی گەشتیاریەوەش، هەر لە هەمان ساڵدا 686 هەزار کەس ڕۆشتوونەتە بەریتانیا بۆ سەیری یاریەکانی یانەیەکی پریمەر لیگ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close