سعوودیەگرنگترین

لیڤەرپوول دوو ئۆفەری گەورەی نەسڕی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی رەتكردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی لە گواستنەوەكانی زستانەدا هەوڵی گواستنەوەی داروین نونێز ئەستێرەی ئۆروگوای یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی داوە.

نونێز لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی نەسڕی سعوودی لە مێركاتۆی زستانەدا هەوڵی گواستنەوەی داروین نونێزی داوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەسڕ دوو ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی نونێز پێشكەشی لیڤەرپوول كردووە، كە دووەم ئۆفەر بەهاكەی 75 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری بووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لیڤەرپوول ئۆفەرەكەی نەسڕی رەتكردووەتەوە چونكە كاتی پێوویستی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیەک لەبەردەستدا نەبووە.

لەم وەرزەدا نونێز بەشداری 32 یاریی كردووە و شەش گۆڵی كردووە وپێنج گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button